ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی عەلی نەزەرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار
11:52 - 23 رێبەندان 2725
ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، عەلی نەزەرزادە، هاووڵاتیی ٢٦ ساڵانی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عەلی نەزەرزادە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.