بەدرە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی موحسن حەیدەربەیگی و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

18:49 - 14 بەفرانبار 2725

١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شەوی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی "موحسن حەیدەربەیگی"، لەلایەن هێزە ئەمنییەەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ شەوی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، موحسن حەیدەربەیگی هاووڵاتیی خەڵكی شاری بەدرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.