سەید نەسرەدین حەیدەری؛ ناڕەزایەتیی خەڵک ڕەوایە و هەر چەشنە توندوتیژییەک مەحکوومە
21:24 - 19 بەفرانبار 2725
۱۷ ی بەفرانباری۱۴۰۴؛ لە درێژەی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم دواییانە و سەرکوتی توندوتیژی ناڕازییان، پیری گەورەی یارسان "سەید نەسردەین حەیدەری" بە بڵاوکردنەوە نامەیەکی دەستنووس، ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران لە کاردانەوە بە کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی بە "ڕەوا" ناو برد و هەر چەشنە توندوتیژییەک لە نارەزایەتییەکانی مەحکووم کرد.
لەم نامەیەدا کە ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤دا نووسراوە هاتووە؛
من ناڕەزایەتیی خەڵکی گرانقەدری ئێران لە ڕاستای کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بە ڕەوا دەزانم و هەر چەشنە توندوتیژییەک لە ڕەوتی ئەم ناڕەزایەتییانەدا مەحکووم دەکەم. بە هیوای سڵامەتی بۆ خەڵکانی ئێران، پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە لەلایەن منەوە هیچ جۆرە چالاکییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناکرێت.
لەگەڵ ڕێز سەید نەسرەدین حەیدەری