کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی ١٣ هاووڵاتیی دیکە لە سونقوڕ + تاکوو ئێستا ٢٥ کەس دەسبەسەر کراون
۱۷ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە کرماشان بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سونقوڕ لەم شارە و لە ڕۆژی ١٥ی بەفرانباردا دەسبەسەر کراون کە پێنج کەسیان ژنن و "عەسەل سەگوەند" لەو ژنانەیە کە پاش برینداربوون بە فیشەکی ساچمەیی لەلایەن هێزەکانی سەرکوتەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شووینێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی هەواڵە پشتڕاستکراوەکانی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە لە ١٥ ی بەفرانباری ١٤٠٤دا دەسبەسەر کران کە پێنج کەسیان ژن بوون و "عەسەل سەگوەند" لەو ژنانە بوو کە پاش برینداربوون بە چەکی ساچمەیی لەلایەن هێزەکانی سەرکوتەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراوە.
زۆربەی ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی توندوتیژ دەسبەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
شوناسی دەسبەسەرکراوان بەم شێوەیە؛
١٥ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ «ڕەزا مورادی»، «مێهدی باقری»، «مستەفا گوڵزار»، «موحسن کامیاب»، «محەممەد سەیفووری»، «ئیبراهیم پێشەوایی»، «مورتزا سەرحەدی»، «ئەمیر مەزهەری»، «ئەحەد سەیفووری»، «ئارمان مەسعوودی» و «ستاره فارغی.»
١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ «فەریبورز عەباسی»، «یەزدان فێعلهگەری. »
بەپێی ئامارە تۆمارکاوەکان کە لەلایەن کوردپاوە پشتڕاست کراونەتەوە، لە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە هەتا ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ لانیکەم ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان دەسبەسەر کراون.