ئاودانان؛ هێرشی چەکداریی هێزەکانی سپا بۆ سەر ماڵی پەژار مەلەکی چالاکی سیاسی و برینداربوونی دایک و دوو براکەی

20:53 - 19 بەفرانبار 2725

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی خەڵک لە ئاودانان لە شەوی ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٤دا، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی "پەژار مەلەکی" چالاکی سیاسیی خەڵکی ئاودانان کە خۆی لە دەرەوەی وڵاتە و دوو براکەی و دایکیان بریندار کردووە.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا وتی؛ لەم هێرشە چەکدارانەدا "عێسمەت قاسمی" دایکی ئەم چالاکە سیاسیە و "ئەمین مەلەکی" و "میلاد مەلەکی" دوو براکەی تەقەیان لێ کراوە و بریندار کراون.

پەژار مەلەکی چالاکی سیاسی و نووسەر لە دەرەوەی وڵاتە کە پێشتر چەندین جار هەڕەشەی تێرۆر لە دەرەوەی وڵاتی لێ کراوە و هەروەها چەندین جار بنەماڵەکەشی کەوتوونەتە بەر هێرش و گوشار و هەڕەشەوە.

 پێشتر کوردپا لە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١، هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ڕاپۆرتێکی لە هێرشی هێزە سەرکوتکەرە_ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە بڵاو کردبوویەوە؛