کرماشان؛ ٨ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سەیدنیما خامووشی، هاووڵاتیی یارسان
20:50 - 19 بەفرانبار 2725
١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبونی ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی یارسانی خەڵکی کرماشان بە ناوی "سەیدنیما خامووشی" سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، "سەیدنیما خامووشی" کوڕی بروومەند و لە "ساداتی یارسان" پاش بڵاوکردنەوەی ستۆریی پشتیوانی لە خەڵک، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی توندوتیژ دەسبەسەر کرا و پاش تێپەربوونی یەک حەفتە سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ناوبراو هەروەها لەم ماوەیەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.