چرداوڵ و سەراوڵە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی پێنج هاووڵاتی

04:30 - 15 بەفرانبار 2725

١٤ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی دیکە لە ماوەی زەمەنیی ١٢ هەتا ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

سەرچاوە ئاگادارەکانی کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم دەسبەسەرکرانانە، ناو و شوناسی ئەم کەسانەیان بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:

سەراوڵە (سێ کەس):

شەوی هەینی ۱٢ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «ئەحمەد حەق نەزەری» و «ڕەزا باقری‌نژاد» خەڵکی سەراوڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.ن
هەروەها ڕۆژی یەکشەممه ۱٤ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «شاهین قەسربەیگی » هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

چرداوڵ (دوو کەس):

ڕۆژی شەممه ۱٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴، « سەلال سادقی» هاووڵاتیی ٥٦ ساڵان و «ئیرەج ڕۆستەمی‌مێهر» خەڵکی شاری شەباب سەر بە بەشی چرداوڵی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، هەموو ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بەشێوەی توندوتیژ دەسبەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دۆخیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.