ئاودانان؛ پوویا نادری، عەبدوڵڵا ئەحمەدی و مێهدی شێخی دەسبەسەر کران
١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم سێ هاووڵاتیی لە ماوەی زەمەنیی ١٣ هەتا ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرچاوە ئاگادارەکانی کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم دەسبەسەرکرانانە، ناو و شوناسی ئەم کەسانەیان بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:
ڕۆژی شەممه ۱٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴، « پوویا نادری» هاووڵاتیی ١٩ ساڵانی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۱٤ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «عەبدوڵڵا ئەحمەدی» ٣٨ ساڵان و خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و بە هێرشکردنە سەر ماڵەی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممه ۱٤ی بەفرانباری ۱۴۰۴، « مێهدی شێخی» هاووڵاتیی ٣٢ ساڵانی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، هەموو ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بەشێوەی توندوتیژ دەسبەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دۆخیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.