هەمەدان؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی مەهیار سادقی، هاووڵاتیی خەڵكی تەنگیسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

04:19 - 15 بەفرانبار 2725

شەوی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەهیار سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە و دانیشتووی هەمەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگووێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مەهیار سادقی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.