دێهلوڕان؛ دەسبەسەرکرانی ٦ کەسی دیکە لەوانە سێ مێرمنداڵی ١٥ و ١٦ ساڵان
١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم شەش هاووڵاتیی دیکە لەوانە سێ مێرمنداڵی ١٥ و ١٦ ساڵان لە ماوەی زەمەنیی ١١ هەتا ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
سەرچاوە ئاگادارەکانی کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم دەسبەسەرکرانانە، ناو و شوناسی ئەم کەسانەیان بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:
ڕۆژی پێنجشەممه ۱۱ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «عەلیڕزا مۆئمێنی» خوێندکاری ١٨ ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ئیلام ڕاگوێزرا.
ڕۆژی هەینی جمعه ۱۲ی بەفرانباری ۱۴۰۴، دوو مێرمنداڵی ۱۶ ساڵان به ناوەکانی «ئیلیا قاسمی» و «ڕەزا سەیفی» دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار لە ئیلام ڕاگوێزران.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «سەجاد خورشیدی» ۳۰ ساڵان و «ئەبولفەزل ساکی» مێرمنداڵی ۱۴ ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ ئیلام ڕاگوێزران.
هەروەها سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱۴۰۴، «سامان مەردانی» هاووڵاتیی خەڵكی دێهلوڕان بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بێڕێزی بە بنەماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، هەموو ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان و بەشێوەی توندوتیژ دەسبەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و دۆخیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.