تاران؛ مەیسەم قەنبەری، لاوی تەمەن ٣٨ ساڵانی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار کە تەرمەکەی بە ٢٣٠ میلیۆن تمەن وەرگیراوەتەوە
02:16 - 8 رێبەندان 2725
٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەیسەم قەنبەری" لاوی تەمەن ٣٨ ساڵانی کورد و خەڵکی کرماشان و دانیشتووی "تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار لە ناوچەی "پەرەند"ی تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی و پێکرانی دڵی کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی مەیسەم قەنبەری کە خێزاندار بووە و کارەکەی ئازاد بووە، لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە گۆڕستانێکی کرماشان بە خاک سپێردراوە. بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ناچار بە پێبژاردنی ٢٣٠ میلیۆن تمەن پارە بوون.