تاران؛ ساسان کشوەری، لە لاوانی کوردی کرمانجی ئێسفەراین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار
02:08 - 8 رێبەندان 2725
٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ساسان کشوەری" لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی ئێسفەراین و گەورەبووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانە کە شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ ناوەندە حکوومەتییەکان بۆ ڕادەستکردنی تەرمەکە، داوای بڕە پارەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن پارەیان لە بنەماڵەکەی کردووە و تەرمەکەی لە تاران بە خاک سپێردراوە.