کرماشان؛ فەرهاد چراغیزادە، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار
٤ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ " فەرهاد چراغیزادە" هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە بلواری "تاقەوسان"ی کرماشانە کە بە چوار فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و پاش برینداربوونی سکی دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.
تەرمی "فەرهاد چراغیزادە" پاش وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لە بنەماڵەکەی و دانی ٨٠٠ میلیۆن تمەن پارە ڕادەست کراوەتەوە. بنەماڵەکەی ئێستا لەژێر چاوەدێریی چڕی ئەمنییەتیی ناوەندە ئەمنییەتییەکاندان.
تەرمی ناوبراو ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردرا.
فەرهاد چراغیزادە خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بووە.
نزیکەکانی ناوبراو دەڵێن کە ئەو بەردەوام جەختی دەکردەوە کە "درێژەدەری ڕێگای ئازادی دەبێ."