کرماشان؛ مەجید ڕەشیدی هاووڵاتیی تەمەن ٥١ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە کوژراوانی ١٩ی بەفرانباری گەڕەکی "مەسکەن"
07:22 - 7 رێبەندان 2725
٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەجید ڕەشیدی" هاووڵاتیی تەمەن ٥١ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی "مەسکەن"ی کرماشانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
تەرمی "مەجید ڕەشیدی" ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ٤٠٤ لە گۆڕستانی "باغ فردەوس"ی کرماشان بە خاک سپێردرا.
مەجید ڕەشیدی کوڕی محەممەد، باوکی کچێکی تەمەن ٢٧ ساڵان و کوڕێکی ١٦ ساڵان بووە.