تاران؛ مەسعوود مورادی، لاوی کوردی ئیلامی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
07:01 - 7 رێبەندان 2725
٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەسعوود مورادی" لاوی کوردی خەڵکی "دێهلوڕان" سەر بە پارێزگای ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٩ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
سەرچاوەیەەکی ئاگاداری کوردپا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ تەرمی "مەسعوود مورادی" نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش، بە ئەگەری زۆرەوە لە ٢٤ی بەفرانباردا بە خاک سپێردراوە.