تاران؛ محەممەدڕەزا عەوەزپوور، لاوی تەمەن ١٩ ساڵانی کوردی ئیلامی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار
06:52 - 7 رێبەندان 2725
٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "محەممەدڕەزا عەوەزپوور" لاوی کوردی تەمەن ١٩ ساڵانی خەڵکی گوندی "ڕەماوەند" سەر بە شاری دەرەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لە تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
تەرمی ئەم لاوە کوردە لە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤دا ڕادەستی بنەماڵەکە کراوەتەوە و ڕۆژی شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گۆڕستانی گوندی "ڕەماوەند" بە خاک سپێردراوە.