ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ئەشکان مەردانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
21:14 - 4 رێبەندان 2725
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەشکان مەردانی لاوی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم لاوە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.