شاباد؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مەسعوود کیانی پاش ١٥ ڕۆژ
21:08 - 4 رێبەندان 2725
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٥ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی مەسعوود کیانی، مامۆستا و چالاکی میدیایی خەڵکی شاباد سەبارەت بە دۆخی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستایە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.