ئیلام؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و سێ حەفتە ناڕوونیی چارەنووسی دوکتور نەبی ئومیدی
21:05 - 4 رێبەندان 2725
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەفتە لە دەسبەسەرکرانی دوکتور نەبی ئومیدی، زانستیاری ئابووریی زانکۆی ئیلام، سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئیلامدا لە دۆخێکی خراپدایە و تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوکتور نەبی ئومیدی بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی توندوتیژ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی دوکتور ئومیدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.