بەدرە؛ سێ کەسی دیکە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
١٣ی بەفرانباری ۱۴۰۴؛ شەوی ڕابردوو سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی "موراد حاسڵی"، "ئەمین نوورمەنش" و "فەرهاد محەممەدڕەشید" لەلایەن هێزە ئەمنییەەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ شەوی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، "موراد حاسڵی"، "ئەمین نوورمەنش" و "فەرهاد محەممەدڕەشید" خەڵكی شاری بەدرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ئەم هاووڵاتییانە لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە .
هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی هەینی ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، موحسن حەیدەربەیگی هاووڵاتیی خەڵكی شاری بەدرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.