سنە؛ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عەبدوڵڵا خانی، ئیدریس خوداکەرەمی و سەرۆک ئەبولقاسمی
ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەبدوڵڵا خاکی و ئیدریس خوداکەرەمی لە چالاکانی کرێکاریی سنە و سەرۆک ئەبولقاسمی، بەرپرسی گرووپی شاخەوانیی "ئارێز"ی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دەسبەسەرکرانی ئەم سێ چالاکە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی و لە شوێنی کار و ماڵەکانیاندا بووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم سێ چالاکە سنەییە پاش دەسبەسەرکران لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێنەری کراون.
ئەم سێ هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزران و عەبدوڵڵا خانی پێشینەی دەسبەسەرکران و مەحکوومکرانی هەیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.