پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژی دوو برا بە ناوەکانی محەممەد و کامڵ ئوسلووب
19:24 - 12 سەرماوەز 2725
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو برای خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی محەممەد و کامڵ ئوسلووب، کوڕی عەبدوڵرەحمان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، دەسبەسەریان کردوون و تاکوو ئێستا هیچ زانیاریەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دستدا نییە.
هەروەها هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە ڕانەگەیەندراوە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە.