بەندیخانەی ورمێ؛ حوکمی لەسێدرەدانی سدێقه قوربانی جێبەجێ کرا
05:27 - 26 سەرماوەز 2725
سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی ژنێکی بەندکراو بە ناوی "سدێقە قوربانی" دانیشتووی گوندی "گوێگتەپە"ی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ بە بی ئاماژە بە شوناسی ئەم ژنە بەندکراوە، جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بەفرانبار ١٤٠٢، ئاوا قەهرەمانی، منداڵی تەمەن چوار ساڵی خەڵکی ناوچەی کۆتۆلی خۆی و دانیشتووی گوندی "گوێگتەپە"ی ورمێ لەلایەن سدێقە قوربانی، زڕ دایکی خۆیەوە کوژرا.
سدێقە قوربانی پاش ئەم ڕووداوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو پاشان لەلایەن دادگای کەیفەری یەکی پارێزگای ورمێوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.