ورمێ؛ جاندار ئەحمەدی و مەعسووم ئەحمەدی، دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی هاتنی ڕنوو گیانیان لەدەست دا

18:14 - 20 سەرماوەز 2725

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی "جاندار ئەحمەدی" و "مەعسووم ئەحمەدی" خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ بە هۆی هاتنی ڕنوو لە سنووری نێوان ورمێ و تورکیە گیانیان لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی یەکێک لەم کۆڵبەرانە لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی دیکە بێ ئاکام ماوەتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، مەتین ئەسڵانی، بەڵێن ئەحمەدی یاوەر ئەسڵانی، فورات خودایی و مەولایی خودایی، پێنج کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ و بە هۆی هاتنی ڕنوو لە سنووری ورمێ گیانیان لەدەست دا.