دیواندەرە؛ سلێمان گوڵی پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان گوڵی" خەڵکی گوندی "عەلی ئاوا" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٢ ساڵەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: ئەم هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
سڵیمان گوڵی گەلاوێژی ١٤٠٠یش بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ئازاد کرابوو.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.