سەقز؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە دەسبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپاریزی خەڵکی سەقز، سەبارەت بە چارەنووسیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، سیروان خوداکەرەمی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا سێ جار پێوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە بەڵام محەممەدعەلی وەیسی تا ئێستا پێوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراون و لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.
ڕۆژری یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئەم دوو چالاکە کوردە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەر کران.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەرکران و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.