ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی فەرزاد گەلەبان
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرزاد (نەجمەدین) گەلەبان" خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و دانیشتووی گوندی "وەلندەی خواروو" سەر بە ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، سەبارەت بە چارەنووسی زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و هەندێ کەلوپەلی کەسێی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: فەرزاد گەلەبان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی فەرزاد گەلەبان زانیارییەک دەست نەکەوتووە.