بەندیخانەی ورمێ؛ زابتەدین جەنگجوو، بەندکراوی کورد لە سێدارە درا

03:12 - 26 خەزەڵوەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "زابتەدین (عادڵ) جەنگجوو" خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پیش بە تۆمەەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.