دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کاوە عەبدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
07:44 - 23 خەزەڵوەر 2725
ڕۆژی سێشەممه ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاوە عەبدی" خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی لە ڕێگای دێولان_دیواندەرەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٥ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی؛ کاوە عەبدی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.