کامێران؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی ڕامین محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

07:23 - 23 خەزەڵوەر 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕامین محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئەڵک" سەر بە شاری کامێران بە شێوەی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی ئاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٢ ساڵەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم هاووڵاتییە لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامین محەممەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.