سەوڵاوا؛ لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کران

07:17 - 23 خەزەڵوەر 2725

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان ساڵحیزادە" و "عەلی حوسێنی" خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا پاش بانگکران بۆ ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کران.

به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ـیش، عەلی حوسێنی بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.