سەقز؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئومید ڕەحیمزادە، مێهدی کەماڵی، زەکەریا مورادی و محەممەد ئەمینپوور و تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ، چارەنووسیان ناڕوونە

٣ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "ئومید ڕەحیمزادە"، "مێهدی کەماڵی"، "زەکەریا مورادی" و "محەممەد ئەمینپوور" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپاوە؛ ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ەوە، "ئومید ڕەحیمزادە" تەمەن ٤٧ ساڵ کوڕی مەحموود، "مێهدی کەماڵی" تەمەن ٤١ ساڵ کوڕی سەعید، "زەکەریا مورادی" تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی عەلی و "محەممەد ئەمینپوور" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، بە بێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا دەڵێ؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە، سەبارەت بە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە ناڕوونە.