ڕەحمان ڕەسووڵزادە، کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا
00:16 - 28 گەلاوێژ 2725

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەسووڵزادە" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ هۆشداریدان و ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی"ی بانە ڕاگوێزراوە.
ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و منداڵی هەیە.