یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە؛ ٢٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی ئەسعەد سدیقی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز

19:33 - 18 گەلاوێژ 2725

١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی ئەسعەد سدیقی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەسعەد سدیقی، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆ"ی سەقز و خەڵکی گوندی "کاومەلە" سەر بە شاری سەقز، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی "کاومەلە" و دەسبەسەریان کرد.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.