سنە؛ دەسبەسەرکردنی سوهەیلا خالیدیان، چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:41 - 12 گەلاوێژ 2725

ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سوهەیلا خالیدیان، مامۆستا و چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسای هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایە و دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

سوهەیلا خالیدیان، خەزەڵوەری ١٤٠١یش لە درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

هەروەها سوهەیلا خالیدیان، لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنەوە بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە "یاسای سیستەمی پلەبەندیی مامۆستایان" سڕدرایەوە.