بۆکان؛ مووسا یادیار و حەمزە یادیار بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٤٠٤، مووسا یادیار و حەمزە یادیار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برایە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر شوێنی کار و ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردن.
پاش دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی باوکیان و دەستیان بە پشکنین کردبوو.
مووسا یادیار و حەمزە یادیار کوڕی ڕەحمان خەڵكی گوندی "گوێکتەپە" سەر بە شاری بۆکانن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.