مەریوان؛ بیلال دادڕەس لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
22:06 - 2 خاکەلێوه 2725

ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بیلال دادڕەس برای تەحسین دادڕەس بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.
هاوکات تەحسین دادڕەس بەندکراوی سیاسیی پیشووی خەڵکی گوندی "سەردۆش"ی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەممەد نیکپەی، ئارام نیکپەی و محەممەد ئەشتەک، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کران.