نەغەدە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ڕامین زلە

03:12 - 14 رەشەمه 2724

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕامین زلە" کوڕی کەماڵ و خەڵکی نەغەدە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی لە بەندیخانەی نەغەدە ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاکوو ئێستا دادگا دژایەتیی ئازادیی کاتی ئەم هاووڵاتییە هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی دەکات.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.

ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕامین زلە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.