هەرسین؛ کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بەڕێوە چوو
21:11 - 20 رەشەمه 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایان پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
دۆسییەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ڕەوتی دادوەری ڕادەستی لقی ١٦ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کرماشان کراوە.
عەبدوڵڵا ڕەزایی ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ بەڵگەی بانگکرانی پێ گەیشتبوو.