بانگکرانی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی هەرسین

19:13 - 17 رەشەمه 2724

عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" بانگی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە کرا.

بەپێی بەڵگەی بانگکرانێک کە لە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بەم چالاکە گەیشتووە، ناوبراو بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ مۆڵەتی پێ دراوە کە بە مەبەستی وەرگرتنی بەرگرییەکانی لە لقی دادستانیی دادسەرای گشتی و ئینقلابی هەرسین ئامادە بێت.