کرماشان؛ دەسبەسەرکرانی موجتەبا وەیسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
18:57 - 17 رەشەمه 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، موجتەبا وەیسی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لە پارکی "شیرین"ی کرماشان دەسبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان کچی بچووکی ناوبراویان لەوێ بەجێ هێشتووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: موجتەبا وەیسی و ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی خەریکی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە کرماشان بوون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: ناوەندە ئەەمنییەتییەکان لە هەوڵدان پێش بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە کرماشاندا بگرن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی موجتەبا وەیسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.