ئیلام؛ ئارمان شادی‌وەند به ٢٤ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

00:26 - 15 رێبەندان 2724

ئارمان شادی‌وەند، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی خەڵکی شاری دەڕەشار لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "داریووش پیری" به ٢٤ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئارمان شادی‌وەند ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیلام بەڕێوە چوو و بەپێی سزای دەرکراو، ناوبراو بە تۆمەتی "بێرێزی بە ڕێبەری حکوومەتی ئێران" بە ١٦ مانگ بەندکرانی داسەپاو و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە  ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا دراوە.

بە سەرنجدان بە یاسای زۆربوونی تاوانەکان و لە راستای ماددەی ١٥ی یاسای کەمکردنەوەی سزا داسەپاوەکانی پەسەندکراوی ساڵی ١٣٩٩ زۆرترین سزا بۆ ئەم گۆرانیبێژە جێبەجێ دەکرێ.

خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣،  ئارمان شادی‌وەند بانگی لقی ٢ی دادیاریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی دەرەشار و پاش ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکەی و به دەرکردنی بەڵگەی تاوان لە ڕۆژی ٥ی سەرماوەزدا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.