نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی ئەیووب ئارمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

21:42 - 27 بەفرانبار 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب ئارمەند" خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم هاووڵاتییەیان لە شاری نەغەدە دەسبەسەر کردووە.

ئەیووب ئارمەند تەمەنی ٣٥ ساڵ، خێزاندرە و منداڵیکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەیووب ئارمەند زانیارییەک دەست نەکەوتووە.