ورمێ؛ ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کران
15:30 - 24 بەفرانبار 2724
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ڕزگار مەولوودی" تەمەن ١٧ ساڵ و "کامیار ئیزەدی" تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئەم دوو مێرمنداڵە پاش بانگکران و ئامادەبوون لە ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران.
هێزە ئەمنییەتییەکان ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، هێرشیان کردە سەر ماڵی ڕزگار مەولوودی و ماڵەکەیان پشکنی.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدروەکان دژی ئەم دوو مێرمنداڵە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی