دەسبەسەرکرانی هێمن شامحەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ
18:22 - 12 بەفرانبار 2724
ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هێمن شامحەممەدی کوڕی هەژار، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی "ئەمیرئاباد"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هێمن شامحەممەدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.