سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا
22:08 - 18 بەفرانبار 2724
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕەزا سەیدی" تەمەن ٤٨ ساڵ و "عەلی ئاتین" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.
ئەم دوو بەندکراوە ساڵی ١٤٠٠ بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" دەسبەسەر کراون و دواتر لە دۆسییەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە لەسێدارەدران سزا دراون.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.