مەهاباد؛ محەممەد عەفیدی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

18:53 - 15 بەفرانبار 2724

ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، محەممەد عەفیدی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە پاش دەسبەسەرکران بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی محەممەد عەفیدی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی "ڕزگار مەولوودی" تەمەن ١٧ ساڵ و "کامیار ئیزەدی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی گوندی "سەهۆڵان" سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.