بەرزبوونەوەی ژمارەی دەسبەسەرکرانی پیرانشار بۆ دوو کەس
لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و گرووپییەکان لە شارەکانی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگەی دادوەری و بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان مۆبایلی ئەم هاووڵاتییەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٢٧ ساڵەیە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام محەممەدی" خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.