سنە؛ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکران و ئازادیی کاتیی عێزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی

19:16 - 14 سەرماوەز 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣، عێزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتیی خەڵكی سنە، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: عێزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

عێزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی لە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣دا بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.