مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری بریندار بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
15:05 - 24 سەرماوەز 2724
ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، مەسعەب سەبزەواری، کۆڵبەری برینداری خەڵکی گوندی "قشلاق" سەر بە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر لە پاریزگای کرماشان، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو و ئاستی وشیاریشی گەیشتە ٣ و ڕەوانەی بەشی ICUی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان کرا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەر کردبوو و دەم و ڕوو و سەری بە سەختی بریندار ببوو.
مەسعەب سەبزەواری خێزاندارە .